پایتەخت

هاوردەکردنی هەنار قەدەغەکرا

هاوردەکردنی هەنار قەدەغەکرا
هەنار
کورتە

لە سەرەتای وەرزی پایزدا هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە دەکرێت

لە سەرەتای وەرزی پایزدا هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر جۆری بەرهەمەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ژمارەیەک بەرهەم هەیە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا قەدەغەیە لەوانەش پەتاتە، تور، سڵق، شێلم، کەلەم، گۆشتی مریشک و هێلکە. 

 

بەگووتەی هێمن سەید موڕاد، هەندێک هاوردەکردنی بەرهەم هەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باجی دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ بکرێت.

 

لە بەشیکی دیکەی قسەکانی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر هاتووە، هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ تا 15ـی 12ـی 2025، قەدەغەیە.

 

لەبارەی سزادانی ژمارەیەک نووسینگەش گووتی: "هەر ئەمڕۆ 9 نووسینگە لە عەلوەی هەولێر بەهۆی هاوردەکردنی هەنار سزا دراون".

08 تشرینی یەکەم 2025 23:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025