پایتەخت

کەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران کۆتایی دێت؟

کەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران کۆتایی دێت؟
کورتە

ماوەی 4 ڕۆژە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران بەردەوامە

ماوەی 4 ڕۆژە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر وادەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە زیاتر لە 500 چەک وەرگیراوەتەوە لەلایەن جووتیارانی سنووری هەولێر، داواکارن لەو جووتیاران نۆرەیان هاتووە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکەکانیان.

 

وادەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەخاتەڕوو، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی جووتیاران چەکەکانیان وەردەگرنەوە لە قۆناغی یەکەمی هاتنی پارە.

 

پێشووتر میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، جووتیاران لە گەڕەکی بەختیار و لە ماجدی مۆڵی شاری هەولێر دەتوانن سەردانی لقی بانکی تی بی ئای بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

08 تشرینی یەکەم 2025 23:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025