پایتەخت

دڵنیاتان دەکەینەوە چیتر کارەبا ناکوژێتەوە

دڵنیاتان دەکەینەوە چیتر کارەبا ناکوژێتەوە
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات

ماوەی دوو ڕۆژ بوو کارەبای تەواوی پارێزگای هەڵەبجە لە ئیواراندا دەکوژایەوە، بەم هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، وەك ئاگادارن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئێواران بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێك کوژاندنەوە لە پاڕێزگای هەڵەبجە ڕوویدا.

 

لە بەشێکی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، کوژاندنەوەکە بەهۆی کێشەی فریکوەنسی و داناغازەوە بووە لەپاش هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر توانرا چارەسەر بکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: "لێرەوە دڵنیاتان دەکەینەوە چیتر کوژاندنەوە بەو شێوە ڕوونادات".

08 تشرینی یەکەم 2025 22:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025