پایتەخت

کێشەی کەمئاوی زیاتر لە ملیۆنێک کەس چارەسەر دەکرێت

کێشەی کەمئاوی زیاتر لە ملیۆنێک کەس چارەسەر دەکرێت
کورتە

وادەی تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر ئاشکرا دەکرێت

وادەی تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر ئاشکرا دەکرێت و کێشەی زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتیی چارەسەر دەبێت.

 

ئەمڕۆ چوارشممە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە تەواوکردنی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر کێشەی کەمئاوی زیاتر لە ملیۆنێک و 4000 کەس چارەسەر دەکرێت و زیاتر لە 80 گەڕەکی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن.

 

بەگووتەی ئاری ئەحمەد، جگە لە سەنتەری شاری هەولێر، دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، شیاوێز، پیرزین، بەحرکە، عەنکاوە، گەزنە و زیاتر لە 20 گووند سوود لە پڕۆژەی فریاگوزای ئاوی خێرای هەولێر وەردەگرن.

 

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر سەرەتای مانگی 11 کۆتایی دێت و سەرەتای مانگی 12 پڕۆژەکە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا باس لەوەش دەکات، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە نزیکەی 260 بیر داخراون و بە کۆتایی پرۆژەکە ئامانجیانە 1000 بیر دابخەن.

 

08 تشرینی یەکەم 2025 19:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025