پایتەخت

ڕاوێژکارێکی سوودانی: مووچەی ساڵی 2026 بەتەواوی گەرەنتی کراوە

ڕاوێژکارێکی سوودانی: مووچەی ساڵی 2026 بەتەواوی گەرەنتی کراوە
کورتە

لە بارەی پرسی مووچە راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەرەنتیکردنی تەواوی مووچەی بۆ ساڵی 2026 دا

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایدا لە توانای حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی تەواوەتی مووچەی ساڵی 2026.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە مانگی مانگی 7ـی ڕابردووەوە بەرپرسانی دارایی عێراق خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەن بۆ ساڵی 2026 هەر کات تەواوبکرێت ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئومێدیش دەخوازن دوای هەڵبژاردن یاسای بودجە پەسەند بکرێت.

لە بارەی دواکەوتنی مووچە لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، مەزهەر محەممەد ساڵح ڕوونی کردەوە، کە ئەمە بە هۆی کێشەی تەکنیکی و ڕێکارەکان ڕوویداوە و هیچ پەیوەندییەکانی بە کەمی پارە و لاوازی بارودۆخی گشتی داراییەوە نییە.

لەلایەکی دیکەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و پۆلیس ڕەتکردەوە کە گوایە لە مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.

08 تشرینی یەکەم 2025 09:38 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025