مووچەی 6 مانگی خانەنشینان دابەش دەکرێت

مووچەی 6 مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان خەرج دەکرێت
لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی 6 مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە شایستەی 6 مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.
جەختیش لەوەدەکاتەوە، چەند جارێک بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاو شێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.