باری تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی لە زینداندا تێک چووە

پۆڵاد شێخ جەنگی باری تەندروستی تێکچووە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
پۆڵاد شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی، لە نێو زیندانی کانی گۆمەی شاری سلێمانی باری تەندروستی تێکچووە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکەن، بەهۆی هەوکردنێکی زۆر و تەنگە نەفەسی پۆڵاد شێخ جەنگی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەگووتەی بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی، دوای ئەوەی پۆڵاد شێخ جەنگی لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت ڕەوانەی زیندانیان کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەدەن، لە نێو زینداندا سەردانی لاهور شێخ جەنگیان کردووە و ژوورەکەیان بۆ گۆڕیوە براوەتەوە ژوورێکی بچووکتر.
شایەنی باسە، بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، لەسەر داوای لاهور شێخ جەنگی ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بچێتە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەی نەدراوەتەوە.