پایتەخت

دەیانەوێت کەرامەتی ڕووشاوی خۆیان بە پەلاماردانمان قەرەبوو بکەنەوە

دەیانەوێت کەرامەتی ڕووشاوی خۆیان بە پەلاماردانمان قەرەبوو بکەنەوە
ژینۆ محەممەد، ئەندامی بەرەی گەل
کورتە

ژینۆ محەممەد لە دوای ڕووداوەکەی لالەزار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

ژینۆ محەممەد لە دوای ڕووداوەکەی لالەزار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکاتەوە و جەخت لەوەدەکات: "ئێمە لەو هەستەیان دەگەین کە دەیانەوێت کەرامەتی ڕووشاوی خۆیان بە پەلاماردانی ئێمە قەرەبوو بکەنەوە".

 

ئەمڕۆ سێشەممە ژینۆ محەممەد، ئەندامی بەرەی گەل ڕوونکردەوەیەکی لە بلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاوکردەوە، لە دوای هێرشە ناڕەواکەی 22ـی ئاب بۆ سەر لالەزار و ئێمە و هاوڕێیانمان چەند لایەن و کەسێکی ڕاسپێرداو بە بەرنامە کەوتونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ بەندە.

 

بەگووتەی ژینۆ محەمەد، لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەو پەلامار و تۆمەتانە نەک ئێمە ڕاناگرێت و ساردمان ناکاتەوە بەڵکو گڕوتینی زیاترمان پێ دەدات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو باوەڕەی بۆی تێدەکۆشین.

 

لە ڕوونکردنەوەکەی ئەو ئەندامەی بەرەی گەل هاتووە، ئێمە لەو هەستەیان دەگەین کە دەیانەوێت کەرامەتی ڕووشاوی خۆیان بە پەلاماردانی ئێمە قەرەبوو بکەنەوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، ڕابردووی ئێمە شایەتە کە هەرگیز نە لە ترسا و نە لە برسا سازشمان لەسەر باوەڕمان نەکردووە بەڵام ئێوە کەسانێکتان بە هەڕەشە یان بە ماددە کڕیوە بەڵام لەگەڵ ئێمە نە سەرکەوتوو بوون نە دەبن.

07 تشرینی یەکەم 2025 15:41 96
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025