تۆمەتبارانی بکوژی ئافرەتەکەی گەرەکی قڕگە دەستگیرکران

کورتە
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێک و پیاوێکی تۆمەتباری بە کوشتنی ئافرەتێک ڕاگەیاند
دوو تۆمەتباری بکوژی ئافرەتێک لە گەڕەکێکی سلێمانی دوای 10 ڕۆژ دەستگیرکران.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی 27-9-2025، تەرمی ئافرەتێک لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، دواجار توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.