مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەدان

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی شه‌وی رابردووی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی نوێنەری ترەمپ لە کۆبوونەوەدان
دوای شه‌ڕه‌كه‌ی حه‌له‌ب، مه‌زڵووم عه‌بدی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ سێ شەممە، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەسەرۆکایەتی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی سووریا لە کۆبوونەوەدان، کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی نوێنەری ترەمپ بەڕێوەدەچێت.
شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و ڕۆهلات عەفرین پێکهاتووە، شاندەکەی حکومەتی سووریا لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و ئەسعەد شەیبانی پێکهاتووە، لە کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی پرسە سیاسی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئاداردا دەکرێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆش هێزێكى زۆرى ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده، به‌چه‌كى قورسه‌وه چوونه‌ته میحوه‌رى به‌نداوى تشرین بۆ پاراستی بەنداوەكە لەهەر هێرش و مەترسییەک.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە نیوەڕۆی دووشەممەوە لە هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکەی شاری حەلەبی سووریا، ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی سەر بە هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دروستبوو، هاوسەرۆکی گەڕەکەکان دەڵێن، 7 رێگەی هاتووچۆ لەو دوو گەڕەکە هەن سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە داخران و هاتووچۆیان قەدەغە کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا ڕایانگەیاندووە، کە لە پێکدادانەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەحەلەب، 2 هاووڵاتیی مەدەنی و 3 چەکداری سەر بەهێزەکانی دیمەشق کوژراون و 20 کەسی تریشیان لێ برینداربوون.
دواتر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، هێزەکانی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دوای پێکدادانێکی چەند کاتژمێری لە گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب، لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی لەو گەڕەکانە رێککەوتوون.