ئەگەر کێشەی موڵکداری چارەسەر بكرێت ئامادەین زەوی دابەش بکەین

بڕیارە لە سنووری شارەوانی ئیدارەی سۆران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بڕیارە لە سنووری شارەوانی ئیدارەی سۆران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بژار سەعید، سەرۆکی شارەوانی سۆران لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئامادەکارییەکان کراوە بۆ پرۆسەکە بەڵام کێشەی مۆڵکداری لەسەر ئەو پارچە زەوییانەی کە ئامادەکارییان بۆ کراوە هەیە.
سەرۆکی شارەوانی سۆران ڕاشیگەیاند، بەهۆی کێشەکەوە شوێنی دیکەیان بۆ دابەشکردنەکە دەستنیشانکردووە، ئەگەر کێشەی مۆڵکداری ڕوونەدات لەم شوێنەی دەستنیشنیان کردووە پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
بەگووتەی بژار سەعید، ماوەی ئامادەکارییەکان کاتی پێویستە و هەنگاوی خۆیانناوە ئەگەریش کێشەی موڵکداری چارەسەر بکرێت، ئامادەن زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکەن.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زەوی دابەشکردن قۆناغێکی باشی بڕیوە.