مێرمنداڵێک به چهقۆ هێرش دهكاته سهر مامۆستایهك و دهستگیر دهكرێت

مێرمنداڵێک به چهقۆ هێرش دهكاته سهر مامۆستاكهی و ههڵدێت، بهڵام پۆلیس شوێنهكهی دهدۆزێتهوه و دهستگیری دهكات
مێرمنداڵێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستایەک و برینداری دەکات، بەم هۆیەوەش دەستگیر دهكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی زامداربوون بە چەقۆ بەناوی ( ر.ش.ت ) کە پێشەی مامۆستایە لە قوتابخانەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مامۆستاکە لە نێو قوتابخانە لە لایەن مێرمنداڵێک کە لە دەرەوە هاتووەتە ناو قوتابخانە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستاکە و زامداری دەکات و دواتر هەڵاتووە.
پۆلیسی سۆران زانیاری نوێ لەبارەی تۆمەتبار ئاشکرا دەکات، دوای وەرگرتنی رێکاری یاسایی و رێکخستنی پەڕوای لێکوڵینەوە توانرا تۆمەتباری نەوجەوانان بە ناوی ( ر.م.ت ) کە هەڵاتبوو، لە لایەن مەفرەزەی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سۆران هاتووە، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکوڵینەوەی سۆران بە پێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی.
لە کۆتاییدا پۆلیسی سۆران ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.