بە هیچ شێوازێک وێنە بۆ پەیجی ڕێکلامی مەنێرن

بهڕێوهبهری بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژیی دژی ئافرهتان و خێزان لەسەر دیاردەی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان ڕوونکردنەوەی دا
دیاردەیەک بڵاوبووەتەوە بەناوی پەیجی ڕێکلامی ژمارەیەک کەس وێنەی ئافرەتان دەبەن و هەڕەشەیان لێدەکەن، لەمبارەیەوە پایتەخت زانیاری ورد لە بهڕێوهبهری بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژیی دژی ئافرهتان وەردەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە سەفین تاهیر، بهڕێوهبهری بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژیی دژی ئافرهتان و خێزان لە هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەیەکە چەند حاڵەتێک تۆمارکراون لە پلاتفۆرمی سناپ چات و ئینستاگرام گوایە کاری فرۆشتنی پێداویستی جوانکاری ئافرەتان دەکەن، ئەم بابەتەیان بە هەل زانیوە بۆ بە ئامانج بەگرتنی ئافرەتان.
بەگووتەی سەفین تاهیر، دوای ئەوەی خاوەن پەیجەکە و ئافرەتەکان نامەیان گۆڕیوەتەوە داوای وێنەی ئافرەتەکەیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئەم کرێمە پێست جوان دەکات یاخود کاریگەری دروست کردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کاتێک ئافرەتەکە وێنەی خۆی دەنێرێ ئەوان سکرینی دەکەن و پاشان هەرەشەی لێ دەکەن، داوای وێنەی نەشیاو یاخود پارەی لێدەکەن، گەرنا وێنەکەی لێ بڵاودەکەنەوە و توشی کێشەی دەکەن.
سەفین تاهیر لە رێگەی پایتەخت میدیاوە داوایەک ئاڕاستەی ئافرەتان دەکات، هەڵمەخەڵەتێن بەم ڕێکلامانەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاودەکرێنەوە، بە هیچ شێوازێک وێنەی خۆتان بۆ هیچ پەیجێک مەنێرن.
جێگەی باسە، هەر کاتێک کەسێک تووشی حاڵەتێک بوو پێویستە نامەکان بهێڵێتەوە لای خۆی و پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات.