پایتەخت

ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە درێژکرایەوە

ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە درێژکرایەوە
کورتە

تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ساڵی 2026 درێژکردەوە

تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی تاوەکو 6ـی کانونی دووەمی 2026 درێژکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا 6-1-2026 درێژکردۆتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چەندین ساڵە لەلایەن تورکیاوە سزای لەسەرە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هێڵی ئاسمانیی فڕۆکەوانییەکەی بکەوێت، سەرەڕای هەوڵەکانیش بۆ ئاسایی کردنەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە بەرەو تورکیا، بەڵام حکومەتی تورکیا ڕازی نەبووە و سزای زیاتری خستووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

06 تشرینی یەکەم 2025 12:02 243
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025