پایتەخت

تا ئێستا 1,152 سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززە کوژراون

تا ئێستا 1,152 سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززە کوژراون
کورتە

ئاماری کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی خوار تەمەنی 21 ساڵی ئاشکرا دەکات

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە دوای دوو ساڵ لە شەڕی غەززە، ئاماری کوژراوەکانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاماری قوربانییانی سەربازەکانیان لە شەڕی دوو ساڵەی غەززە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تا ئێستا 1,152 سەربازیان کوژراون، کە 40%ـیان تەمەنیان لە ژێر 21 ساڵە، ئەو کاتەی کە لە خزمەتی سەربازی زۆرەملێ نێردراون بۆ شەڕی غەززە، هاوکات 1086 سەرباز لە ڕەگەزی نێر و 66 لە ڕەگەزی مێ کوژراون و 801 کەسیان سەڵت و 327 کەسیان خێزاندار بوون.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، 141 لە کوژراوان تەمەنەیان لە سەرووی 40 ساڵان بووە، هاوکات ئەم ئامارەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل، پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ 'شاباک'، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت کە لە کەرتی غەززە، باشووری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا کوژراون.

بەپێی یەکەی سەربازی، هەزار و 35 سەربازی سوپای بەرگریی ئیسرائیل (IDF)، 100 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی ئیسرائیل،9 کارمەندی دەزگای ئاسایشی گشتیی شاباک، 8 کارمەندی دەزگای زیندانەکان کوژراون.

06 تشرینی یەکەم 2025 09:18 40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025