شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و پڕۆسەکە 4 مانگ دەخایەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاریداوە، شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نۆژەن بکاتەوە و پڕۆسەکە 4 مانگ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا بەردی بناغە بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتری دادەندرێت و لە ماوەی 4 مانگدا کاری تێدا دەکرێت.
بەگووتەی کارزان هادی، نۆژەنکردنەوەکە بە گوژمەی 3 ملیار و 350 ملیۆنی بۆ تەرخانکراوە و بە درێژایی 8 کیلۆمەتر کاری قیراتاوکردنەوەی بۆ دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرای دەکات، پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە بۆ چوون و هاتنەوەی ڕێگەی موسڵ بۆ مەخموور ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دڵنیایی دەداتە شۆفێران، لە کاتی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە شەقامی جێگرەوە بۆ شۆفێران دیاری دەکرێت.