پایتەخت

لە پەرستگای لالش ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی جەما دەکرێت

لە پەرستگای لالش ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی جەما دەکرێت
کورتە

ئێزدییەکان خۆیان بۆ ئاهەنگەکانی جەما ئامادە دەکەن

لە پەرستگای لالش ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی جەما دەکرێت 

 

ئێزدییەکان خۆیان بۆ ئاهەنگەکانی جەما ئامادە دەکەن، کە سبەینێ دووشەممە دەستپێدەکات و تا هەینیی داهاتوو بەردەوام دەبێت. 

 

لە پارێزگای دهۆک و لە پەرستگای لالش، ئێزدییەکان خۆیان بۆ جەژنی جەما ئامادە دەکەن، جەما جەژنێکی ئاینەکەی ئەوانە و هەمووان لەم یادەدا بەشداری دەکەن، ئەم جەژنە بە درێژترین پشووی ئێزدییەکان دێتە ئەژمار و کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و عیبادەتی تایبەتی تێدا ئەنجام دەدرێت. 

 

لوقمان سلێمان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە پەرستگای لالش ڕایگەیاندووە، جەما درێژترین پشووە بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، کە ماوەی حەوت ڕۆژ درێژ دەبێتەوە، هەر ڕۆژێک کۆمەڵێک ڕێوڕەسمی تایبەت لەخۆدەگرێت، وەک ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی بەیانیان و ئێواران و دانانی بریات، کە پارچە قوماشێکی ڕەنگاوڕەنگن و هێمای حەوت فریشتەیە.

 

بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە پەرستگای لالش ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم ڕۆژانەدا شاهیدی پێشکەشکردنی نەزر و قوربانیدان دەبین و لە ڕۆژی کۆتاییشدا مەراسیمی دانانی بریا شەبەک بەڕێوەدەچێت.

 

لوقمان سلێمان پێشبینی دەکات کە پەرستگای لالش شایەتی ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بێت لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و وڵاتانی جیهان لە ماوەی حەوت ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، بۆ بەشداریکردن لەم بۆنە ئاینییە گەورەیەدا.

05 تشرینی یەکەم 2025 22:11 45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025