پایتەخت

کاتی دەستگیرکردنەکەم جێگەی پرسیارە و سیاسییە

کاتی دەستگیرکردنەکەم جێگەی پرسیارە و سیاسییە
کورتە

شاسوار عەبدولواحید لە نێو زیندانەوە کاتی دەستگیرکردنەکەی بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە

شاسوار عەبدولواحید لە نێو زیندانەوە کاتی دەستگیرکردنەکەی بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆکاری سیاسی، داوایەکی گرنگیش ئاڕاستەی دەستەکە دەکات.

 

ئەمڕۆ شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی د. مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگایی کردنی شاسوار عبدالواحد سەردانی شاری سلێمانیان کردووە و دواتریش لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵی کردووە.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی نێوانیان ئاشکرا دەکات، بەهۆی ئەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای تەمییزی کەیسەکەی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دادگەی تەمییزی هەرێمی کوردستان دەکات بۆیە دادگەیکردنی دواخست. 

 

شاسوار عەبدولواحید باسی کەیسەکەی دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک یاسایی نییە چونکە لە ساڵی 2019 ئەم کەیسەی هەبووە تا ئێستا ئیشیان لەسەر نەکرد بوو.

 

بەگووتەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە 2ـی 8ـی 2025، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بێ ئەوەی ئاگادار بێت بە غیابی حوکم دراوە. 

 

لە درێژەی قسەکانیدا بۆ دەستەی مافی مرۆڤ گووتی: "ئەی چۆن من لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوو کە لەو شارە بووم دەستگیرنەکراوم لەو وڵاتە بۆ ئەو وڵاتە لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەشتم کردووە بۆچی دەستگیرنەکراوم بۆیە کاتەکە و دەستگیرکردنەکەم جێگای پرسیاره وە هەروەها سیاسیە".

 

لە نێو زیندانەوە شاسوار عەبدولواحید داوایەک ئاڕاستەی دەستەکە دەکات، ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێت و لەڕووی یاساییەوە چاودێری دۆسیەکەی بکرێت و بەدوا داچوونی بۆ بکرێت. 

 

لای خۆیەوە، د. مونا یاقۆ بەڵێنی بە شاسوار عەبدولواحید دا وەک چۆن پێشتر بەدواداچوونیان کردووە بۆ کەیسەکەی و ئێستاش بەردەوام دەبن لەچوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی دەستە.

05 تشرینی یەکەم 2025 20:25 94
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025