هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینی ئەنفوڵانزای وەرزی لە هەولێر دەستیپێکرد

تەندروستیی هەولێر هەڵمەتێکی کوتانی ڤاکسینی دژی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستپێکردووە
هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینی ئەنفوڵانزای وەرزی لە هەولێر دەستیپێکرد
تەندروستیی هەولێر هەڵمەتێکی کوتانی ڤاکسینی دژی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ خانەنشینان و بەساڵاچووانی دەستپێکردووە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتییان، تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، لە باغی شار هەڵمەتێکی کوتانی ڤاکسینی دژی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ خانەنشینان و بەساڵاچووان دەستیپێکردووە و تا چەندین ڕۆژ هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هەڵمەتەکە لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەکات و مەبەست لێی، یارمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە ناتوانن سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن، لەم ڕێگەیەوە هاووڵاتیان هۆشیار دەکەنەوە کە ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزا لە بنکەکانی تەندروستی بەردەستە و دەتوانن خۆیان ڤاکسین بکەن.