پایتەخت

ئەم مانگە ناوی حاجییان ڕادەگەیەندرێت

ئەم مانگە ناوی حاجییان ڕادەگەیەندرێت
کورتە

بڕیارە تیروپشک بۆ ناوی حاجییان بکرێت

پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمی ناوی حاجییان کۆتایی دێت و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بڕیارە تیروپشک بۆ ناوی حاجییان بکرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوەکردەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی ناونووسینی حاجییان ئێستا دەستیان کردووە بە وردبینیکردن لە داواکارییەکان و تاوەکو ئێستا 6556  کەس نامەیان بۆ چووە و ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە زانیارییەکانیان راست بکەنەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە داوایەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە نامەیان پێگەیشتووە بەرێگەی نامەی مۆبایل یان وەتسئاپ یان ڤایبەر بە زووترین کات زانیارییەکانیان دروست بکەن و کەم کوڕی فۆرمەکانیان راست بکەنەوە.

 

بەگووتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمەکان بە کۆتایی دێت و دواتریش قوناغی بەراورد کاری ناوی حاجیان دەستپێدەکات.

 

وادەی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا دەکات، هەر کەسێک پێشووتر وەکو هاووڵاتی حەجی کردبێت ئەوا مافی نابێت جارێکی دیکە حەج بکات، دەرفەتەکە بۆ هاووڵاتیانی دیکە دەبێت کە تاوەکوو ئێستا حەجیان نەکردووە، بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

جێگەی باسە، بۆ یەکەمین جار لە کوردستان بە سیستمێکی دیجیتاڵی ناوی حاجیان تۆمار دەکرێت کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕاشیگەیاند، ئەم هەنگاوە یەکێک بووە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ کەمکردنەوەی رووتین و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ حاجیان.

05 تشرینی یەکەم 2025 19:46 124
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025