وادەی کۆتایی دابەشکردنی پارەی جووتیاران ئاشکراکرا

سایلۆی سلێمانی کۆتا وادەی دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر جووتیارانی ئاشکرا دەکات
سایلۆی سلێمانی کۆتا وادەی دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر جووتیارانی سنووری پارێزگاکە ئاشکرا دەکات و داوایەکی گرنگیش ئاڕاستەی جووتیارەکان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەنەوە کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی دوو شەممە کۆتا بەشی وەجبەی یەکەمی پارەی جوتیاران دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی سایلۆی سلێمانی، داواکارن لەو جوتیارانەی کە ژمارەی زنجیرە مستندەکان تا ژمارە 735 و پشتگیریەکانیان لەخوار 50 طنەوەیە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئەوەی پێویستە، لە ڕۆژی 30ـی 9ـی 2025، سایلۆی سلێمانی دەستیکردووە بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران.