لە پەرلەمانی عێراق وه‌ك قەڵغان شەڕ ده‌كه‌ین بۆ مافی خه‌ڵكی كوردستان

بەربژێری ژمارە 17ـی لیستی پارتی جەخت لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
بەربژێری ژمارە 17ـی لیستی پارتی جەخت لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە نێو پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە، بەگووتەی خۆی شەڕ بۆ مافی خەڵک دەکات.
سەفین یاسین، بەربژێری ژمارە 17ـی لیستی پارتی لە هەولێر ئاشکرای دەکات، له‌سه‌ر لیستی پارتی له سنووری بازنه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێرن، ده‌بنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا و شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه ده‌ستووریه‌كان ده‌كه‌ن.
بەگووتەی سەفین یاسین، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه ئەوان له په‌رله‌مانیش نه‌بوون، بەڵام خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان كردووه، به ئه‌ركی زانیوه.
لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، به‌رده‌وامیش ده‌بن هه‌روه‌ك چۆن رابردوویان دیاره، له داهاتووش وه‌ك قەڵغان له به‌غدا شەڕ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل نه‌كرێت.
سەفین یاسین، وەک سەرۆکی یانەی هەولێر لەبارەی پشتگیری سەرۆکی حکومەت بۆی ڕوونیکردەوە، له‌و رۆژه‌وه‌ی كه بووە‌ته سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر، به پشتیوانیی حكومه‌ت و مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، هه‌نگاوی گرنگیان ناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یا‌نه‌كه، چاوەڕوانی ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌رین.
سەفین یاسین لەبارەی خزمەتکردنی یانەی هەولێر لە پەرلەمان باس لەوەش دەکات، بەشێك لە كارەكانی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ خزمەتكردنی بواری وەرزشی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەت تەرخان دەكات.
لەکۆتاییدا ڕاشیگەیاند، هەوڵ دەدات لە پەرلەمانی عێراقەوە یاساكانی تایبەت بە وەرزش و گەنجان و پشكی بودجەی گشتیی عێراق لە بواری وەرزش و گەنجان، لە بەرژەوەندیی گەنجانی كوردستان و بواری وەرزشی كوردستان بێت.