مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی دوو مووچەی بۆ فەرمانبەرە نوێیەکان ڕاگەیاند کە لە دوای 1.7.2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت."
لە درێژەی ڕاگەیانندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، هاوکات مووچەی مانگی تەمووز و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2025)ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.