لەسەر سزادانی هاووڵاتییان هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

لە بارەی گۆڕینی تابلۆ کۆنەکان بۆ نوێیەکان و سزادانی هاووڵاتییان هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
هاتووچۆی هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لەبارەی ناچارکردنی هاووڵاتییان بۆ دانانی تابلۆیە نوێیەکانیان بڵاوبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە دوێنێوە هەواڵێک لە زۆربەی سایت و پەیجە عێراقیەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هاتووچۆ هاووڵاتیان ناچار دەکات ئەوانەی تابلۆکانیان شێوازە کۆنەکەیە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆیە تازەکە ئەگەرنا سزا دەدرێن، ئەمەش بۆتە هۆکاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان.
هاتووچۆی هەولێر جەختدەکاتەوە، ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و کەس ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت تا ئەوکاتەی ساڵیانەکەی بەسەر دەچێت و وە کاتێک ساڵیانەکەی تازە دەکاتەوە تابلۆکەشی دەگۆردرێت بە تابلۆی تازەکە.
تەنها ئەگەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی پێش بەسەر چوونی ساڵیانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێت .دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی تابلۆکەی بگۆڕێت.