پایتەخت

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 دابەش دەکرێت 

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 دابەش دەکرێت 
کورتە

وەزارەتی پێشمەرگە دابيسکردنی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 ڕاگەیاند

 ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی هاوکاری لیوا هاوبەشەکان بۆ مانگی 9 دەستی پێکردووە و سبەینێ دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 9 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە ڕێککەوتی 6ـی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، لەم مانگەدا نزیکەی 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

05 تشرینی یەکەم 2025 09:43 112
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025