پایتەخت

ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید دادگەیی دەکرێت

ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید دادگەیی دەکرێت
کورتە

دوای داخستنی دادگەییکردنی لە هەفتەی ڕابردوو ئەمڕۆ دادگەیی سەرۆکی نەوەی نوێ دەست پێدەکات

شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دادگەیی دەکرێت و موڵکەکانیشی دەفرۆشرێن.

دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی 28-9-2025،  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە گواسترایەوە دادگەی سلێمانی بۆ دادگاییکردن لەسەر دۆسیەیەکی نوێی،  دادگەییکردنەکەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخرا بوو.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ  لەسەر سکاڵای 5 رۆژنامەنووس، بە ناوەکانی کەمال رەئوف، سیروان رەشید، محەممەد هەورامیی و دووکەسی دیکە، بە مادەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دادگەیی دەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ناوبراو سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

دوای بڵاوبوونەوی ئەم کەیسە نوێیەی شاسوار عەبدولواحید، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە لە دادگەدا هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و ئەشکەنجەیان دا.

لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ  پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرایی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان 60 موڵکە، هاوکات فرۆشتنی ئەم موڵکانە بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتەکەیانە کە بڕەکەی 91.760.660.350 ملیار دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.

05 تشرینی یەکەم 2025 09:25 75
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025