سکەی 1 دۆلاریی تایبەتی ترەمپ دروست دەکرێت

بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دراوێکی یەک دۆلاری دروستدەکرێت
سکەی 1 دۆلاریی تایبەتی ترەمپ دروست دەکرێت
بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دراوێکی یەک دۆلاری دروستدەکرێت، کە وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی لەسەر دەبێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دراوێکی سکەی یەک دۆلاری بۆ یادی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دروست دەکرێت، وێنەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکای لەسەر دەبێت و ئەگەری هەیە ساڵی داهاتوو بەشێوەی فەرمی ئەم سکەیە لە بانکەکاندا بڵاوبکرێتەوە و مامەڵەی پێوە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان پەسەندکردنی لێدانی وێنەی ترەمپ لەسەر یەو یەک دۆلارییە نوێیەی ئەمریکا، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا کەسێک تەقەی لە ترەمپ کرد و ویستی بیکوژێت، هەر بۆیە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری داوە، تاوەکو وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر سکە یەک دۆلارییەکە نەخش بکرێت.
لە ڕوویەکی سکەکەوە وێنەی ترەمپە کە مشتێکی بەرز کردووەتەوە و سێ جار نووسراوە Fight، کە مانای شەڕ، شەڕ بکە و بجەنگە دەگەیەنێت، هەروەها لە ڕوویەکی دیکەی سکەکەوە نووسراوە Liberty و واتای ئازادی دەگەیێنێت.