پایتەخت

46 کەس بەهۆی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدانەوە دەستگیر کران

46 کەس بەهۆی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدانەوە دەستگیر کران
کورتە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 46 کەسی دەستگیر کردووە

 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 46 کەسی دەستگیر کردووە، کە کڕین و فرۆشتنیان بە کارتی دەنگدانەوە کردووە. 

 

سەرەڕای قەدەغەبوونی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدانەوە لە عێراق، بەڵام هێشتاش چەندین بەربژێر و لایەنی سیاسی هەوڵ دەدەن کەڵک لەو کارە وەربگرن، تاوەکو دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە بەربژێرەکان کردەوەی نایاسایی دیکەشیان ئەنجامداوە. 

 

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە 46 کەس بە تاوانی مامەڵەی نایاسایی بە کارتی دەنگدانەوە دەستگیر بکەن و هاوکاتیش توانیویانە دەست بەسەر هەزار و 841 کارتی دەنگداندا بگرن، کە هەر بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کرابوون. 

 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرای کردووە، کە ئەو کەسانە لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا دەستگیر کراون و لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر بۆیان و پەڕاویان بۆ کراوەتەوە.

 

04 تشرینی یەکەم 2025 18:33 74
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025