لە سایەی مەسرور بارزانی گەیشتین بە کارەبای 24 کاتژمێری

مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی قەیرانەکانی ڕابردوو بگۆڕێت بۆ دەرفەت و گەشەکردنی کوردستان
شاهۆ نەجم کەرکووکی لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکوەزیران ئاشکرای دەکات، بە خەیاڵی کێدا دەهات لە سەردەمی شەڕی داعش و پەتای کۆرۆنا، ئێمە بگەیەنێتە کارەبای 24 کاتژمێری.
شاهۆ نەجم کەرکووکی، كهسایهتی دیاری شاری کەرکووک جەخت لەوەدەکاتەوە، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی قەیرانەکانی ڕابردوو بگۆڕێت بۆ دەرفەت و گەشەکردنی کوردستان.
لەسەر پرسی بە بانکیکردنی مووچە شاهۆ نەجم کەرکووکی ئاشکرای دەکات، بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی مووچە، هەرێمی کوردستان چووەتە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتووی ناوچەکە.
لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر ئەم پرسە گووتی: "سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان، لە داهاتوودا دەگەنە پێشکەوتووترین ئاست ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی کاریگەرە لە پرۆسەی حوكمڕانی کابینەی نۆیەم".
بەگووتەی شاهۆ نەجم کەرکووکی، بە خەیاڵی کێدا دەهات لە سەردەمی شەڕی داعش و پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، ئێمە بگەینە کارەبای 24 کاتژمێری و لە بواری وزەدا بچینە ڕیزی وڵاتە پێشکەوتووەکان، هەموو ئەمانە لەسایەی هزری سیاسی و ئابووری و سەرکردایەتیی مەسرور بارزانییەوە بەدی هاتن.
لەبارەی پلانگێڕییەکانی دەرەکی بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیکردەوە، کابینەی نۆیەمی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە تەونێکی گەورەی پیلانگێڕیی ئەمنی و ئابووری و سیاسی دەوری درابوو.
دووپاتیکردەوە، هاوكات لە ناوخۆش کۆمەڵێک لایەن بەئەجێندای غەیرە کوردستانی دژایەتیی کابینەکەیان دەکرد، بەڵام مەسرور بارزانی یەک لە دوای یەک ئاستەنگەکانی سەر ڕێگەكهى لابرد و برەوی دا بە گەشەسەندن و سەقامگیریی کوردستان.
شاهۆ نەجم کەرکووکی لەبارەی ڕادەستکردنەوەی نەوت ئاماژە بەوەدەدات، پرسێکی ستراتیژییە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە ئاسایشی نیشتمانییەوە، زۆر داوای ڕادەستکردنی نەوتیان دەکرد، بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستیان ڕادەستکردنی پرسی ئاسایشی نەتەوەیی بوو بە بەغدا، ئەمە هێڵێکی سوورە و سەرۆک وەزیران ڕێگەی پێنەدا کە کارەساتێکی لەو جۆرە ڕوو بدات.
ڕاشیگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان بەرهەمی هەنگاوە ستراتیژییەکانی سەرۆک وەزیرانە، خۆڕاگری و تەسلیمنەبوون بوونە هۆی گەیشتن بە ئەنجامێکی سوودبەخش بۆ هەردوو لا، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە بنەمای لێکتێگەیشتنی زیاتر لە سەرجەم بوارەکانی دیکەدا.