پایتەخت

هیچ وڵاتێكی ئەوروپا شەفاف نییە هەموویان گەندەڵن

هیچ وڵاتێكی ئەوروپا شەفاف نییە هەموویان گەندەڵن
کورتە

داواکاری گشتی ئەوروپا هۆشداری لە دیاردەی گەندەڵەی لە وڵاتانی ئەوروپا دەدات

دوای دروستبوونی کەیسێکی گەورەی گەندەڵی لە یۆنان و سلۆڤاکیا، داواکاری گشتی ئەوروپا هەموو وڵاتانی ئەوروپا بە گەندەڵ ناودەبات.

لەورا کادروتا لۆڤێسی، داواکاری گشتی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداری دا کە ساختەکاری پەیوەست بە کشتوکاڵ و یارمەتییەکانی تر دارایی ئەوروپا تەنها لە یۆنان و سلۆڤاکیا نییە، بەڵکو گەندەڵی لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا دروست دەکات.

ئەم هۆشدارییە دوای ساختەکارییەکی گەورە دێت، کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و سلۆڤاکیا ئەمساڵ ڕوویدا، بەشێوەیەک کە بەهۆی ئەوەی چەندین کەس لەو دوو وڵاتە یارمەتی داراییان بۆ پڕۆژەی کشتوکاڵی لە یەکێتی ئەوڕوپا وەرگرتبوو، کە نە خاوەنی زەوییەکان بوون، نە کاریشیان تێدا کردبوو، ئەمەش بە سەدان ملیۆن یۆرۆ زیانی لە یەکیتی ئەوروپا دا و بووە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی یۆنان و جێگرەکانیان.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی نووسینگەی داواکاری گشتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا، کە یۆنان تاکە وڵات نییە لەو جۆرە ساختەکارییانە، بەڵکو لە هەموو ولاتانی دیککەی ئەوروپا ڕوودەدات، بەڵام لە یۆنان بەشێوەیەکی سیستەماتیکی ڕوودەدات.

لەورا کادروتا لۆڤێسی دەشڵیت، لە یۆنان تێبینیمان کردووە کە چالاکییە تاوانکارییەکان بە شێوازێکی زۆر ڕێکوپێک ئەنجام دەدرێن و هەندێک جار بەرپرسانی پلە بەرز تێوەگلاون، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە هەمان شێواز لە وڵاتانی تری ئەندام بەدیدەکەین.

03 تشرینی یەکەم 2025 17:25 53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025