نووری مالیکی: کارتی دەنگدانتان مەفرۆشن

نووری مالیکی داوا لە هاووڵاتییان دەکات وەک ئەرک بەشداری لە دەنگدان بکەن و کارتی دەنگدانیان نەفرۆشنەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مالیکی داوا دەکات پاكێتی هەڵبژاردن پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ هەینی، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، داوا لە تەواوی لیست و بەربژێرەکان دەکەم کێبڕکی ئەرێنی بكەن، وە دەبێت جەخت لە پێویستی پاراستنی پاكێتی هەڵبژاردنەکان و خراپ بەکارنەهێنانی سامان و تواناكانی دەوڵەت بکرێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا نووری مالیکی جەختی کردەوە، کە ئەمە رۆژێکی گەورەیە لە پێشبڕکێی کارکردن و کێبڕکێ بۆ پێشکەشکردنی باشترین بەربژێرەکان، وەک وەفایەک بۆ ئەو کەسانەی لە پێناوی ئەزموونێکی سیاسی و دیموکراسیدا قوربانییان دا.
نووری مالیکی داوا لە هاوڵاتییان دەکات وەك ئەرك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، هەڵوێستی تووندیشیان هەبێت بەرامبەر هەر هەوڵێكی كڕینی کارتی دەنگدان.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی کاتژمێر 12:00ـی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و وا بڕیاریشە لە ڕێککەوتی 11-11-2025 پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات.