كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگە ده‌بێت ناو و پێگەی پارێزراو بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگی لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگی لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و جەخت لە گرنگی پێگەی کاندیدبوونی ئافرەت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، سبه‌ى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنە داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
بەگووتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى به‌ڕێوه ببردرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه ژيان و يه‌كتر قبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى پێكهاته‌كانى كوردستان بێت و نه‌بێته هۆى گرژى و دابه‌شكردن و بێزاركردنى كۆمه‌ڵگه و تێكدانى ئاراميى هاووڵاتييان.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، هه‌مووان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه، خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ململانێيه‌كى شارستانى له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌ڕێوه ببات.
لە درێژەی پەیامەکەی لەبارەی کاندیدانی ئافرەت دەڵێت: "كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايه‌خداره، ده‌بێ ناو و پێگه و ڕێز‌ى پارێزراو بێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌يييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن".
باسی لەوەشکرد، دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ، ئامانجيان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، بۆيه نابێ له بانگه‌شه‌دا كارێكى وا به‌رانبه‌ر به يه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ى نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن، هيواى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و سه‌قامگيرى و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌خوازێت.