هەڵواسینی ئاڵا و پۆستەری کاندیدەکان قەدەغەکرا

لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەڵەبجە، هەڵواسینی پۆستەر، ئاڵا، وێنەی کانیدی و لایەنە سیاسییەکان قەدەغەکرا
لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەڵەبجە، هەڵواسینی پۆستەر، ئاڵا، وێنەی کانیدی و لایەنە سیاسییەکان قەدەغەکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، ئاگاداری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاندیدەکان دەکەن لە بەکارهێنانی چەند شوێنێک.
سەرۆکایەتییەکە ناوی ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات، لە پەیکەری شەهید عومەری خاوەر تا نەخۆشخانەی سەرا هەروەها جووت سایدی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان و شەقامی مامۆستای نەناسراو تا بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هونەر، هەڵواسینی شریتی ئاڵا، فلێکس و وێنەی کاندید لایەنی سیاسی قەدەغەیە.
بەگووتەی شارەوانی هەڵەبجە، شاشە بۆ ڕیکلامی بانگەشە قەدەغە نییە لەپێناو سیمایەکی جوانی شاردا داواکارن سەرجەم لایەنە سیاسی و کاندیدەکان پابەندبن بەبڕیارەکان.