پایتەخت

داوا لە بانگەشەکاران دەکرێت لە دواوەی بارهەڵگر سەرنەکەون

داوا لە بانگەشەکاران دەکرێت لە دواوەی بارهەڵگر سەرنەکەون
کورتە

هاتووچۆی هەولێر هۆشدرای دەداتە لیست و بەربژێرەکان

بڕیارە سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و هاتووچۆی هەولێر هۆشدرای دەداتە لیست و بەربژێرەکان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، بەهۆی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، داوا لە سەرجەم لیست، ڕەوت، لایەنە سیاسی و بەربژێرە بەشدارەکان دەکەن، وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانیان بەستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وێنەی گەورە لە نزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەندرێت کە دەبێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران.

 

لەبارەی هەڵواسینی پۆستەرە گەورەکان گووتی: "بە باشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی ڕەشە باوە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن و جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا، لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان".

 

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی بانگەشە کاران دەکات، لە دواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر سەرنەکەون و جەستەیان لەجام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننە دەرەوە، ڕێگا و شەقامە گشتیەکان نەگرن لە پێناو و دروست نەبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ، پاراستن، سەلامەتی گیانیان و ڕونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو.

 

لە کۆتاییدا هاتووە، دەخوازن وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ.

02 تشرینی یەکەم 2025 17:16 46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025