پایتەخت

هێرش کرایە سەر کەنیسەیەکی جووەکانی بەریتانیا 

هێرش کرایە سەر کەنیسەیەکی جووەکانی بەریتانیا 
کورتە

ێرش کرایە سەر کەنیشتێکی جووەکان لە شاری مانچێستەری بەریتانیا و کوژرا و بریندار هەیە

کەنیسەی جووەکانی شاری مانچستەری بەریتانیا کرایە ئامانجی هێرشێک و تاوەکو ئێستا 3 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشبەرێک هەڵیکوتاوەتە سەر کەنیسەیەکی جووەکانی شاری مانچستەر و دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکیش بریندار بوون، دواتر هێرشبەرەکە لەلاین پۆلیسەوە کە هەوڵی دەستگیر کردنیان داوە بەرگریی کردووە و لە ئاکامدا کوژراوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی بەریتانیا، هێرشەکە بۆ سەر کەنیسەی هیتن پارک هیبرو کۆنگریگیشن ڕووی داوە و هێرشبەرەکە سەرەتا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بەناو خەڵکدا و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئامادەبووان. 

جێگای ئاماژەیە ئەو هێرشە لە کاتێکدا کراوە، کە جووەکان لە بەریتانیا و جیهان یادی ڕۆژی یۆم کیپور یان ڕۆژی غوفران بەرز ڕادەگرن و ئەو ڕۆژە بە پیرۆزترین ڕۆژ لە ڕۆژژمێری ئایینی جووەکاندا دادەنرێت.

02 تشرینی یەکەم 2025 16:30 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025