زیاتر لە 7 هەزار دیناریان لە قوتابییان وەرگرت و سزادران

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە نرخی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین سی سەنتەر سزادران
بەهۆی پابەند نەبوون بە نرخی دیاریکراوی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین ژمارەیەک سەنتەر لە شاری سۆران سزای پێ بژاردنیان بۆ کرا.
بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران بڵاویکردەوە، دوا بەدواى پسوولەى ئاگادارکردنەوەیان لە هەفتەى رابردوو کەوا نرخى پرکردنەوەى زانکۆ لاین دەبێت 7000 دینار بێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، چەندین شوێنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین پابەندى وەرگرتنى ئەم نرخە نەبوون لە ئەنجامدا سزادران و پێ بژاردنیان بۆ کراوە.
چاودێری بازرگانی سۆران ڕاشیگەیاند، دەستخۆشى لەو سەنتەرانە کرا کەوا پابەندى رێنمایەکان بوون ئەو شوێنانەى کەوا پێبژاردنیان بۆ کراوە (سەنتەرى رووداو، سەنتەرى ئایندە و سەنتەرى دیانا).
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، لە کاتى بوونى هەر سەرپێچیەک کەوا بەدى دەکرێت لێژنەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاتژمێر 12ـی ئەمشەو پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین ڕادەگیرێت.