سەرەڕای پشووی فەرمی مووچە دابەش دەکرێت

سەرەڕای پشووی فەرمی ڕۆژی هەینی مووچە دابەش بکرێت
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە سەرەڕای پشووی فەرمی ڕۆژی هەینی مووچە دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی قەڵادزێ لە بەیاننامەیەکەدا ئاشکرای دەکات، سبەی هەینی سەرەڕای پشووی فەرمی دەرگای بانکەکەیان کراوە دەبێت بۆ پێدانی تەواوکاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی بانکی قەڵادزێ، مووچەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەم ئەندامان، خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی سەربازی سلێمانی، ئەیلول و گوڵان، دەتوانن سەدانییان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
ڕۆژی 30ـی 9ـی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 956,9928,000,000 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆران.