پایتەخت

بەهۆی زەڕەبینەوە 20 دۆنم پوش و پاوان و نزیکەى 1000 داری سروشتی سووتان

بەهۆی زەڕەبینەوە 20 دۆنم پوش و پاوان و نزیکەى 1000 داری سروشتی سووتان
کورتە

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو کە لە سنووری سلێمانی بە زەڕەبین ئاگری لە دارستان بەردا

لە (دۆڵی دوکانیان) کەسێک هەڵساوە بە دانانی زەڕەبین و لەم ڕێگەیەیەوە ئاگری لەم دۆڵە بەرداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە (دۆڵی دوکانیان ) لە سنوورى ناحیەی عەربەت. 20 دۆنم پوش و پاوان لەگەڵ 1000 داری سروشتی سوتاون، هاوکات دوای هەوڵەکانیان توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی دانانی (زەڕەبین) بووە و بەدواداچوون بەردەوامە و بڕیاری دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەرچووە.

02 تشرینی یەکەم 2025 14:56 12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025