ئەمریکا بە پێدانی زانیاری یارمەتی ئۆکراینا دەدات تا لە ژێرخانی ڕووسیا بدات

لە ڕێگەی پێدانی زانیاری گرینگ و مووشەک بە ئۆکراینا ئەمریکا دەیەوێت ژێرخانی جەنگی ڕووسیا لاواز بکات
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا ئەمریکا یارمەتی ئۆکراینا دەدات و داواش لە وڵاتانی ناتۆ دەکات هەنگاوی هاوشێوە بگرنەبەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێگەی کیێڤ ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، ئەمریکا هەڵدەستێت بە یارمەتیدانی ئۆکراینا لە ڕێگەی پێدانی زانیاری پێیان بۆ ئەوەی بتوانێت هێرشی مووشەکی دوور مەودا بکاتە سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم دوایانەدا دەسەڵاتی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دا بۆ ئەوەی هاوکاری کیێڤ بکەن لە پێدانی مووشەک، داواش لە ئەندامانی ناتۆ دەکات هەمان ڕێچکە بگرنە بەر.
ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی هۆشداریی شارەزایانی سەربازی ئەمریکا سەبارەت بە ئامادەنەبوونی سوپای ئەمریکا بۆ رووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا، بەتایبەت كە مۆسکۆ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات هەڕەشە لە هیچ کەسێک ناکات، بەڵام نەرمیش نابێت بەرامبەر کارێک مەترسی لەسەر بەرژەوەندییە گرنگەكانی دروست بکات.
بەرپرسانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە ئەو زانیارییانەی بە ئۆکراینای دەدەن یارمەتی وڵاتەکە دەدەدات لە لێدانی (پاڵاوگە، هێڵەکانی بۆڕی نەوت، وێستگەکانی کارەبا و چەندین ژێرخانی ئابووری دیکە) بۆ ئەوەی ئابووری جەمگی ڕووسیا لاواز ببێت.
هەروەها ئەمریکا بیر لە دابینکردنی مووشەکی تۆماهۆک و باراکودا و مووشەکی دیکەی ئەمریکی زەمینی و ئاسمانی ئۆکراینا دەکاتەوە کە مەودای نزیکەی 500 میل (نزیکەی 800 کیلۆمەتر) بێت.