ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرابوو

داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین بەردەوام بێت لەسەر خەرجکردنی مووچە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نێو ئەنجوومەن جەختی لەوە دەکاتەوە، حکومەتی فیدراڵ پابەند بێت بە خەرجکردنی شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد و بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمیان کرد.
بەگووتەی سەرۆکوەزیران، تاوتوێیەکە لە ڕووی داهات و خەرجییەکان دوای ڕێککەوتنی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێ کرد و بڕیاری پێداچوونەوە و خۆڕێکخستنەوە بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ڕێكکەوتنێکی هاوبەش لەمبارەیەوە بکرێت.
لەسەر پرسی ڕەوانەکردنی مووچە ئەوەش هاتووە، حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیی خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی 2025 و مانگەکانی تر.