حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاریدا

لە پێناو بەرەوپێشبردنی سیستەمی پەروەردە حکومەتی هەرێمی ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد
لە پێناو بەرەوپێشبردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری گرنگی دەرکرد.
بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆردی ئەمینداران کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئامانجی دەستەکە پێشخستن و باشترکردنی پێوەر و ستاندارد و کواڵێتی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیار دەرکران، لەوانە پەسەندکردنی ستانداردەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕێبەری متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی ئەکادیمی و سیستەمی ڕیزبەندیی ئەو دامەزراوانە لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردەکانی متمانەبەخشین.
جێگەی باسە، بڕیار درا زانکۆکانی کاتۆلیک لە هەولێر، زانکۆی سۆڕان، زانکۆی نەورۆز، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببن بە بەشیك لە پرۆژەی تاقیکاری متمانەبەخشین.