پایتەخت

سیستەمی پسووڵەی خۆراک کارا دەکرێتەوە؟

سیستەمی پسووڵەی خۆراک کارا دەکرێتەوە؟
کورتە

دوای ڕاگرتنی سیستەمی پسووڵەی خۆراک بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

زیاتر لە مانگێکە سیستەمی پسووڵەی خۆراک ڕاگیراوە و بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر زانیاری نوێ لەسەر کاراکردنی سیستەمەکە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دەبوایە کاراکردنی سیستەمی پسووڵەی خۆراک لە مانگی 9 دەستیپیکردبایەوە، لە ئێستادا چاوەڕێی بەغدا دەکەین بۆ کاراکردنەوەی.

بەگووتەی سیامەند نانەکی، هۆکاری کارا نەکردنەوەی سیستەمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەکردنی پێداویستی لۆجیستی دواتریش سیستەمەکە کارا دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕاشیگەیاند، لە ئیستادا تەنیا لە پارێزگای واست سیستەمەکە وەکو تاقیکردنەوە کاراکراوەتەوە.

جەختی لەوەکردەوە، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسووڵەی خۆراک و سرێنەوەی ناوی مردوو ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا لەبارەی بڕی ئەو پارەیی لە هاووڵاتییان وەردەگرێت ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 5 هەزار دینار بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان لە کاتی پڕکردنەوەی سیستەمەکە وەردەگرێت.

01 تشرینی یەکەم 2025 17:02 192
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025