پایتەخت

کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەی سۆران ڕادەگەیەندرێت

کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەی سۆران ڕادەگەیەندرێت
کورتە

بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران ماوەی بەردەستبوونی کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەکە ئاشکرا کرد

بۆ ماوەی دوو مانگە کارکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە ڕابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕێکارە هونەرییەکانی سیدەکان تەواو دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر تیمی پڕۆژەی ڕووناکییە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ڕاگەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە تەواوی ئیدارەکە.

لەبارەی بەربەستی پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری ئیدارەی سۆران گووتی، هەندێک ناوچە هەبوون لەسەر سنووری ئێران و تورکیا ڕێگری دەکرا، بەڵام بە هاوکاری ئاسایش تواندراوە ڕێگەپێدران بکرێت پڕۆژەکە گەیشتە ناوچەکان.

بەگوێرەی بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران، چاوەڕوانی تیمی ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی.

لە رۆژی 9ـی 8ـی 2025، پرۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی بە کارە هونەرییەکانی کرد بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی.

01 تشرینی یەکەم 2025 15:36 109
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025