پایتەخت

لیستی مووچەی مانگی 9 ڕادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی 9 ڕادەستی بەغدا کرا
کورتە

دوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئەمڕۆ لیستەکە ڕادەستی حکومەتی عێراق کرا

دوای بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 7، لیستی مووچەی مانگی 9 ڕادەستی بە‌غدا کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی (9)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 7ـی بڵاوکردەوە و لە ڕۆژانی پێنجشەممە، شەممە و یەکشەممە تەواوی مووچەی مانگی 7 دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

01 تشرینی یەکەم 2025 11:48 46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025