پرۆسەی كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستی پێكرد

ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئەرکی سەربازی خۆیان لە عێراق کەمدەکەنەوە
ئەمریکا دەستی بەکەمکردنەوەی سەربازانی سوپای لە عێراق کردووە و ژمارەی سەربازەکانی بۆ کەمتر لە 2000 سەرباز کەم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیان بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق کرد، ئەم هەنگاوەشی بە "سەرکەوتنی هاوبەش" لە شەڕی دژی داعش وێنە کردووە.
بەپرسێکی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، بە گوێرەی پیلانەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لە جیاتی عێراق سەرنجیان دەخەنەسەر هەرێمی کوردستان و پاشماوەی ئەو داعشانەی کە هێشتا لە سووریا بوونیان هەیە.
لە درێژەی قسەکانی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، وڵاتەکەیان له سهرهتای ساڵی 2025 نزیكهی 2500 سهربازی له عێراق ههبووه و زیاتر له 900 سهربازیشی له سوریا ههبووە، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ساڵی 2014 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەو دوو وڵاتە.
بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی پڕۆسەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بۆ کەمتر لە 2000 سەرباز کەم دەبێتەوە و بەشی هەرە زۆریشیان لە شاری هەولێر دەبن.
بەرپرسەکەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم پڕۆسەیە بۆ بەرژەوەندی حکومەتی عێراقە، چونکە ماوەیەکی زۆرە نیگەرانن لەوەی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئەمنی بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەو هێزانەی ئەمریکا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.