پایتەخت

تەنیا 30 خولەک ئاو دەدرێت بە هاووڵاتییان

تەنیا 30 خولەک ئاو دەدرێت بە هاووڵاتییان
کورتە

هاووڵاتییانی قەزای قەڵادزێ تووشی گرفتی کەمئاوی بوون

بۆ یەکەمین جارە ئاستی ئاوی زێی بچووک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و هاووڵاتییانی قەزای قەڵادزێ تووشی گرفتی کەمئاوی بوون.

 

ئەمڕۆ سێشەممە مارف مەحموود، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ لەسەر گرفتی کەمئاوی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەلایەن ئێرانەوە ئاوی زێی بچووک گیراوەتەوە لەسەر بەربەستەکانی خۆی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمەش وایکردووە رێژەی ئاوی زێی بچووک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

 

بەگووتەی مارف مەحموود، بۆ یەکەمین جارە ڕێژەی ئاوی زێی بچووک بەم شێوەیە دابەزێت، کە تەنیا 2 پەمپی پڕۆژەی ئاوی خاس کار بکات.

 

جەختی لەوەکردەوە، لەسەر پڕۆژی ئاوی خاس بە نزیکەیی 19 هەزار هاوبەشی ئاو تووشی گرفتی کەمئاوی بوون.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، ئەم هۆکارانە وایکردووە پێدانی ئاو بە دانیشتوان کەم بکەینەوە بۆ 30 خولەک لە ڕۆژێکدا.

 

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرفتی کەمئاوی گووتی: "لە قەڵادزێ هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی دیکە نییە، پشتی پێببەستین گشت سەرچاوەکانی دیکە ڕێژەی ئاویان کەم بووەتەوە".

 

وڵاتی ئێران لە ساڵی 2017ـەوە بەنداوی کۆڵەسەی لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر زێی بچووک دروستکردووە.

30 ئەیلوول 2025 23:09 52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025