پایتەخت

پڕۆژەکان دەبنە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی ڕانیە

پڕۆژەکان دەبنە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی ڕانیە
کورتە

بە بڕیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەیان پڕۆژە لە نێو گەڕەکەکانی شاری ڕانیە دەچنە بواری جێبەجێکردن

بە بڕیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەیان پڕۆژە لە نێو گەڕەکەکانی شاری ڕانیە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەوانی ڕانیە زانیاری دەخاتەڕوو. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بڵاویکردەوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بە پێی پلانی بەرنامە بۆ دانراو سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بەسەر پەرشتی ستافی ئەندازیاری چەندین پڕۆژەی بچوک و مام ناوەند بە بەهای سەرو 2 ملیار دینار.

 

جەختی لەوەکردەوە، لە زۆربەی گەڕەک و کۆلانەکانی شاری ڕانیە کەوتونەتە بواری جێبەجێکردن، کە خزمەتێکی بەرچاو بە ڕانیە دەگەیەنن.

 

بەگووتەی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە، پڕۆژەکان دەبنە مایەی خۆشحالی خەلکی ڕانیە بە گشتی.

 

سەرۆکایەتییەکە زانیاری دڵخۆشکەر بۆ خەڵک ئاشکرا دەکات، چەندین پرۆژەی دیکەشمان بەپێی پلانی پێشوەختەی شارەوانیمان لە داهاتوویەکی نزیک دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

30 ئەیلوول 2025 21:47 66
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025