پایتەخت

زانکۆ لاین درێژکرایەوە

زانکۆ لاین درێژکرایەوە
کورتە

لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى پۆلی 12 زانکۆ لاین درێژکرایەوە

بڕیار بوو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو زانکۆ لاین دابخرێت، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو دەرفەتی زیاتر بە قوتابییان بڕیاری درێژکردنەوەی سیستەمەکەیدا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى 12ـى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 کاتژمێری دیکە درێژبکرێتەوە.

 

وادەی ڕاگیرانی سیستەمەکە ئاشکرا دەکات، تا کاتژمێر 12ـی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى 2ـی 10ـی 2025، بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

 

هۆکاری درێژکردنەوەی زانکۆ لاین دەخاتەڕوو، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکار بێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن.

 

بەگووتەی خوێندنی باڵا، دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 کاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە پێویستە پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمەکە.

30 ئەیلوول 2025 21:12 68
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025