پایتەخت

تەقەکەرەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکران

تەقەکەرەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکران
کورتە

دوای ئەوەی تەقە لە ماڵێک دەکەن، لەماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا دەستگیر دەکرێن

دوای ئەوەی دوو کەس تەقە لە ماڵێکی شاری سلێمانی دەکەن، لەماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ سیشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی 18ـی 9ـی 2025، لە گەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانی، دوو کەس تەقە لەماڵی هاووڵاتییەک دەکەن و هەڵدێن.

 

لە درێژەی بڵاوکراوەکە هاتوو، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا.

 

بەگووتەی ئاسایشی سلێمانی، توانراوە لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.

 

لە کۆتاییدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 31-405 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

30 ئەیلوول 2025 20:43 126
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025