ئەو کەسەی بۆڕی ئاوی ئیفرازی شکاند دەستگیرکرا

کەسێک بەهۆی شکاندنی بۆڕی ئاو ڕووبەڕووی دادگە کرایەوە
دوای ئەوەی کەسێک تۆمەتبارکرا بە شکاندنی بۆڕی ئاوی ئیفراز بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر زانیاری نوێ لەسەر بڕیاری دادگە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەبارەی ڕاپۆرتی چاودێری گەڕەکەکانی شاری هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی 3 هاووڵاتیی ئاگادارکرانەوە لە چاککردنەوەی بۆڕی ئاو بەهۆی ئەوەی بۆڕییەکانیان شکاندبوو پابەند نەبوون بە چاککردنەوەی.
بەگووتەی ڕابەر حسێن، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆڕییەکان چاککرانەوە و هەر 3 هاووڵاتییەکە ڕووبەڕووی دادگە کرانەوە سزای دارایی دران.
لەبارەی سزای ئەو کەسەی بۆڕی ئاوی ئیفرازی شکاند بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو کەسەی بۆڕی ئاوی ئیفرازی شکاند بە فەرمانی دادگە ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییان لە بەفیڕۆدانی ئاو لە شوشتنی بەردەرگا ئاگادارکرانەوە کارەکەیان دووبارە نەکردەوە و پابەند بوون".